ئنسـتتیوتی ڕۆیاڵ برتش بۆ کاروباری نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌رۆکی تورکیا عه‌بدوڵڵا گولی به براوه‌ی خه‌ڵاتی چاته‌م هاوسی سـاڵی 2010 ڕاگه‌یاندووه به‌هۆی باشـکردنی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێونه‌ته‌ه‌یی.
ڕۆژی هه‌ینی ئنسـتتیوتی ڕۆیاڵ برتش سوپاسی عه‌بدوڵڵا گولی کرد بۆ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی داویه‌تی له پـێناو قوڵـکردنهوهی په‌یوه‌ندیـیه‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا و هه‌روه‌ها ناوبژیوانیکردن له نێوان کۆمه‌ڵه ناکۆکه‌کانی ناو عێراق و نزیـکخسـتنهوهی ڕێبه‌رانی ئه‌فغانی و پاکسـتانی له یه‌کتری.
ئه‌و ئنسـتتیوته هه‌روه‌ها په‌سـنی به‌ڕێز گولی دا بۆ هه‌وڵه‌کانی له پـێکه‌وه به‌سـتنه‌وه‌ی هه‌ردوو به‌شی له یه‌ک دابڕاوی دورگه‌ی قوبڕس و ڕۆڵی له ئاشـتبوونه‌وه‌ی نێوان تورکیا و ئه‌رمینیا و نزیـکردنهوهی تورکیا له یه‌کێتی ئه‌وروپا.
خه‌ڵاتی چاته‌م هاوس خه‌ڵاتێـکی سـاڵانه‌یه و به‌و که‌سـانه ده‌به‌خشرێت که زۆرترین هه‌وڵیان دابێت بۆ هاوکاریکردن و باشـترکردنی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی.
شـایانی باسه ئه‌وانه‌ی پـێشـتر ئه‌م خه‌ڵاته‌یان وه‌رگرتووه سه‌رۆکی به‌ڕازیل لویس ئیناسۆ لوولا دا سیلڤیا و سه‌رۆکی پـێشـووی غانا جۆن کوفهر.
