به مه‌به‌سـتی له نزیکه‌وه ئاگاداربوون له ڕه‌وشی ناوچه سـنووریـیه‌کانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ئه‌وانه‌ی له لایه‌ن هێزه‌کانی ئێرانه‌وه تۆپـباران ده‌کرێن، شـاندێـکی په‌رله‌مانی عێراق سه‌ردانی ناوچه‌که‌یان کردووه و به چاوی خۆیان خه‌ڵـکی بێ تاوانی گوندنشین و کۆچبه‌رانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌یان بینیوه که چۆن زه‌ره‌ر و زیانیان پـێکه‌وتووه به‌بێ ئه‌وه‌ی بهشـێـکبن له شه‌ڕه‌که و لایه‌نگری لایه‌ک بکه‌ن.
عادل عه‌بدوڵڵا، که یه‌کێـکه له ئه‌ندامانی شـانده‌که به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت ئه‌و شوێنانه‌ی ئێران تۆپـبارانیان ده‌کات هیچ باره‌گایه‌کی پـژاکیان لێ نیـیه. ده‌شڵێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پـژاک بوونیشـی له هه‌رێمی کوردسـتاندا هه‌بێت، ئه‌مه ڕێـگای چاره‌سه‌ری کێشه‌کان نیـیه.
پاشـان ده‌ڵێت له پاش به‌رزکردنه‌وه‌ی ڕاپـۆرتی شـانده‌که له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه بڕیارێـک بۆ حکومه‌ت ده‌رده‌چێت که ده‌بێت پابه‌ندی بێت، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا به‌پـێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان بۆمان هه‌یه به‌رزترین به‌رپـرسی ناو حکومه‌ت بانگهێشـت بکه‌ین و لێـپـرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌دا بکه‌ین که که‌مته‌رخه‌مه و بڕیاره‌کانی په‌رله‌مان جێبه‌جێ ناکات سه‌باره‌ت به‌م تۆپـبارانه.
عادل عه‌بدوڵڵا له درێژه‌ی قسه‌کانیدا ده‌ڵێت هه‌ندێـک لایه‌نی سیاسی هاوڕان له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا به تایبه‌تی ئه‌ندامانی لیژنه‌که ئه‌وانه‌ی له لیسـتی ئهلعێراقیـیهن، به‌ڵام هه‌ندێـک لیستی ناو په‌رله‌مان که له ئاینزای شیعه‌ن جۆره هاوسۆزیـیهکیان بۆ ئێران‌دا هه‌یه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ی گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:53 خوله‌كه.

