وێنه‌ی: Reuters
موشه‌کێـک که له لایه‌ن کۆمپانیایه‌کی که‌رتی تایبه‌ته‌وه دیزاین و دروسـتکراوه بۆ گه‌یاندنی که‌پـسولێـک بۆ بنکه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی واڵایی ئاسـمانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به سه‌رکه‌وتووانه هه‌ڵدرا
درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که
هه‌مو ساڵێک له جیهاندا نزیکه‌ی 250 ملیۆن که‌س دووچاری نه‌خۆشی مه‌لاریا ده‌بن. ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی له ساڵی 2007دا ڕۆژی 25ی مانگی چواری ده‌ستنیشان کرد وه‌ک ڕۆژێک بۆ دانپیانان به‌و تواناییانه‌ی کار بۆ له‌ناوبردنی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌که‌ن.
بوسه‌ینا خالید به‌رپرسی نه‌خۆشییه درمییه‌کان له ئۆفیسی عێراقی ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی له لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان ئاماژه‌ی به‌وه کردووه هێشتاش ئه‌م نه‌خۆشییه له ده‌یان وڵات‌دا بوونی هه‌یه و ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵکیش ساڵانه به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشییه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
ئه‌م ڕێکخراوی جیهانییه وای مه‌زه‌نده کردووه ساڵانه نزیکه‌ی 650 هه‌زار که‌س له جیهاندا به نه‌خۆشی مه‌لاریا ده‌مرن. سه‌باره‌ت به بڵاوبونه‌وه‌ی مه‌لاریا له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا وه‌ک دکتۆر بوسه‌ینا باس ده‌کات هه‌نێک وڵات هه‌ن له ناوچه‌که‌دا زیاتر له سه‌دا شه‌ستی مه‌لاریای تێدایه.
له ساڵی 2010 دا نزیکه‌ی دوو ملیۆن و سه‌د هه‌زار که‌س ئه‌م نه‌خۆشییه‌یان هه‌بووه پاش ئه‌وه‌ی تاقیکردنه‌وه پزشکییه‌کان پشتڕاستیان کردووه.
بۆ نمونه ته‌نها له وڵاتی سوداندا له‌سه‌دا 58 ی ئه‌و ژماره‌یه هه‌بووه، له پاکستان له‌سه‌دا 22 هه‌بووه، له یه‌مه‌نیش له سه‌دا 10 و هه‌روه‌ها له ئه‌فغانستان له سه‌دا 6بووه.
به پێی زانیارییه‌کانی ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی له عێراق له ساڵی 2008وه تا ئاماده کردنی ئه‌م ڕاپۆرته هێچ که‌سێک دووچاری ئه‌م نه‌خۆشییه نه‌بووه، ئه‌مه‌ش وا ده‌کات بگوترێت شان به‌شانی شانشینی مه‌غرب و میرنشینه یه‌کگرتووه‌کانی عه‌رب عێراقیش نه‌خۆشی مه‌لاریای تیا نییه.
سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ری نوێی نه‌خۆشی مه‌لاریا دکتۆر بوسه‌ینا ده‌ڵێت پێویسته ئه‌م جۆره چاره‌سه‌رییه به شێوه‌یه‌یکی دروست وه‌ربگیرێت به‌ڵام ده‌شڵێت ئه‌وه‌ی جێی مه‌ترسی و نیگه‌رانییه ئه‌وه‌یه جه‌سته‌ی نه‌خۆشه‌که وه‌ڵامی نه‌بێت بۆ چاره‌سه‌رییه‌که ئه‌گه‌ر بێت‌و به‌ڕێگای دروست به‌کار نه‌هێنرا. بۆیه جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی نه‌خۆشه‌که له‌ژێر به‌رنامه‌ی چاودێرییه‌کی ورددا بێت بۆ کاتێکی گونجاو.
شایانی باسه له سه‌دا 90 ی نه‌خۆشی مه‌لاریا له وڵاتانی ڕۆژئاوا و ناوه‌ڕاست و ڕۆژهه‌ڵاتی ئافریکا چڕ بۆته‌وه.
توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێ ده‌ڵێت خواردنی هێلکه‌ی ده‌ڵه‌مه یان سووره‌وه‌کراو له‌گه‌ڵ سه‌وزه و ته‌ماته وه‌کو ژه‌می به‌یانیان باشترین و به‌سوودترین خۆراکه بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ.
زانایان ڕاپۆرت ده‌که‌ن ئه‌وان ده‌رمانێکیان به‌رهه‌م هێناوه که ده‌توانێت پێشی بڵاوبوونه‌وه‌ی له نزیک ته‌ونه‌کان و ئێسک ده‌گریت، ده‌رفه‌تی چاره‌سه‌ری سه‌رکه‌وتوانه ده‌باته سه‌ر.
ژیانی سه‌ره‌تای منداڵی زۆر گرنگه بۆ فێر بوون و گه‌شه کردن. له‌و ته‌مه‌نه‌دا زۆر گرنگه منداڵان له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌کانیان یاری بکه‌ن. به‌ڵام زۆر که‌س ئه‌مه په‌یڕه‌و ناکات.
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێ ئاماژه به‌وه ده‌کات جگه‌ره‌ی مێنسۆڵ واتا ئه‌و جگه‌رانه‌ی به عاره‌قی نه‌عنا بۆندار کراون ڕه‌نگه مه‌ترسی زیاتری هه‌بێت بۆ توش بوون به جه‌ڵده‌ی مێشک به به‌راورد له‌گه‌ڵ جگه‌ره‌ی ئاسایی به تایبه‌تی زیانه‌کانی بۆ ژنان زیاتره.
فیلیمێک که به بۆنه‌ی ڕۆژی ته‌ندروستی جیهانی دروستکراوه نیشاندرا که‌سانی پیر له سه‌رانسه‌ری جیهان خه‌ریکی ئه‌و چالاکیانه‌ن که ڕه‌نگه ئه‌نجامدانی گه‌نجان گه‌لێک ماندوو بکات. به تایبه‌تی که دیمه‌نی پیاوێکی ته‌مه‌ن 100 ساڵی پیشه‌به‌رکێی هه‌ڵاتن ته‌واو ده‌کات.
لێکۆلینه‌وه‌یه‌ک بڵاو کراوه‌ته‌وه که ده‌ڵێت ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌کره‌یان هه‌یه مه‌ترسی توش بوون به نه‌خۆشی له‌رزۆکیان زۆر زیاتره به تایبه‌تی له ته‌مه‌نی گه‌نجێتیدا.
دوکتۆران باوه‌ڕیان وایه ئه‌و سه‌ربازه پێشوویه خاوه‌ن پله‌ی له‌شکریه‌ی ئه‌مه‌ریکا تووشی ئازاری ڕه‌وانی برینی مێشکی بوه دوای ئه‌وه‌ی له ڕووداوێکی ته‌قینه‌وه‌دا سه‌ری بریندار بوو.
ئاکامه خراپه‌کانی زیاده‌ڕه‌وی له مه‌ی‌نۆشیندا له زۆر حاڵه‌تدا ژیانی ئه‌و که‌سانه ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه و خواردنه‌وه‌ی له راده‌به‌ده‌ری شیانی هه‌یه مه‌ی‌نۆشه‌که تووشی جۆرێکی تایبه‌تی شێرپه‌نجه زیادبکات
پیاوێکی ئه‌مه‌ریکای نه‌شته‌رگه‌ری دانانی ده‌موچاوێکی دیکه‌ی بۆ کراوه و پزیشکان ئه‌م کاره به هه‌ره نه‌شته‌رگه‌ری گشتگیری له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن
به پێێ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێ، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ندروستیت باشتر بێت هه‌وڵ بده زیاتر به پێوه ڕاوه‌ستیت. لێکۆڵه‌ران ده‌ڵێن ئه‌و که‌سانه‌ی که 11 کاتژمێری زیاتری ڕۆژه‌که‌یان به دانیشتن به‌سه‌ر ده‌به‌ن له سه‌دا 40 شیانی مردنیان له ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکدا هه‌یه.
ئه‌مڕۆ دادگای باڵای ئه‌مه‌ریکا به دۆسیه‌ک ڕاده‌گات که لانی که‌م کارتێکردنی له سه‌ر یاساکانی ئه‌مه‌ریکا و نزیکه‌ی ده‌ست ڕاگه‌یشتنی هه‌ر ئه‌مریکێک بۆ بیمه‌ی ته‌ندروستی ده‌بیت. بۆ ماوه‌ی سێ ساڵان، دادوه‌ران گوێ بۆ باسکردنی یاسای دابینکردنی بیمه له رووی ده‌ستوریه‌وه راده‌گرن ، واتا بیمه‌یه‌کی پزشکی جێگای لێکۆڵینه‌وه که کونگرێسی ئه‌مریکا دوو ساڵ له مه‌وبه‌ر په‌سندی کرد.
سه‌نته‌ری کۆنتڕۆڵکردنی نه‌خۆشی و خۆپاراستن رایگه‌یاند که ژماره‌ی له دایکبوونی دووانه له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا له ماوه‌ی 30 ساڵی رابردوودا دوو هێند زیادی کردووه
هه‌واڵێـکی نوێی ته‌ندروسـتی ده‌ڵێت ڕه‌نگه درمی ئه‌نفلۆنزای باڵنده هێنده کوشـنده نه‌بێت به‌و چه‌شـنه‌ی که جاران ده‌زانرا