له میانه‌ی سه‌ردانی بۆ عێراق و دیدار‌و چاوپێکه‌وتنی ده‌گه‌ڵ رێبه‌رانی سیاسی و هاندانیان بۆ په‌له‌کردن له پێکهێنانی حکومه‌ت بۆ عێراق، بایده‌ن چوارشه‌ممه له رێگای فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وله‌تی هه‌ۆلێره‌وه گه‌ێشته هه‌رێمی کوردستان.
فه‌لاح مسته‌فا سه‌رۆکی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له گفت و گۆی ده‌گه‌ڵ موعته‌به‌ر شێروانی باسی دیداری نێوان جێگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا جۆزێف بایده‌ن و سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان مه‌سعود بارزانی ده‌کات. له دیداره‌که‌دا، بایده‌ن پابه‌ندی ئه‌مه‌ریکای به به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندیه‌کان ده‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان له چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کان ده‌گه‌ڵ عێراق دووپات کرده‌بۆوه.
مسته‌فا ده‌ڵێت ئێمه ده‌بێت مسۆگه‌ری بکه‌ین هه‌موو لایه‌نه‌کان پابه‌ند بن به پرنسیپی دیموکراسی و به پرنسیپی ئاڵوگۆڕی له ده‌سه‌ڵات به شێوه‌یه‌کی ئاشتیانه و له ئاکامی سه‌ندووقه‌کانی ده‌نگدانه‌وه، به‌ڵام نیگه‌رانی ئێمه له‌وه‌دایه که ئه‌گه‌ر کات بڕوات و کێشه‌کان چاره‌سه‌ر نه‌کرێن، باشه ئێمه چۆن ده‌ڵنیا بین له ئاینده‌ی خۆمان له ناو عێراقدا.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ده‌قی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 8:40 خوله‌که
