وێنه‌ی: AFP
تیمێـکی چاودێرانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گه‌یشـتوونه‌ته شـارۆچکه‌ی حۆله که له‌وێ چالاکوانان ده‌ڵێن له ڕۆژی هه‌ینیـیه‌وه شـارۆچکه‌که که‌وتووه‌ته ژێر بۆردومانێـکی قورسی هێزه‌کانی حکومه‌ته‌وه
درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که
چالاکوانان و داکۆکیکاران له مافه‌کانی خانمان به‌شدارییان له دووه‌م کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی خانماندا کرد له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌و ڕێکخراوه‌کانی ژنان له کوردستانی ئێران و چه‌ند ڕێکخراوێکی تری خانمانی کورد له تورکیا به‌شدارییان نه‌کرد.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ستکراوه به گفتوگۆکردن له‌سه‌ر به‌رنوسی یاسای مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری، به‌ڵام که‌مپه‌ینێکیش ده‌ستیپێکردووه بۆ ڕێگه گرتن له په‌سه‌ند کردنی ئه‌و به‌رنوسه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی له سوریا خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی سـازکران که بۆ ئه‌م هه‌فته‌یه له ژێر دروشمی "دمشق موعدنا القريب" بوو
ئاماری به‌رایی یه‌که‌م ده‌نگدانی سه‌رۆکایه‌تی ئازاد له میسر ئاماژه ئه‌وه ده‌دات کاندیدی سه‌رۆکایه‌تی گرووپی ئیخوان ئه‌لموسلیمین ڕه‌نگه که‌مێـک له پـێشه‌وه‌ی ئه‌و چه‌ند کاندیده به‌هێزانه‌یه
ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه میسریـیه‌کان بۆ دووه‌م ڕۆژی ده‌نگدانه‌که به‌رده‌وامبوون له ڕیزبه‌ستن له به‌رده‌م بنکه‌کانی ده‌نگدان تاوه‌کو ده‌نگی خۆیان له‌و هه‌ڵبژاردنه میژویـیه‌ی سه‌رۆکایه‌تیدا بده‌ن
کۆبوونه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌گه‌ڵ هه‌ر پێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ئه‌ڵمانیا له به‌غدا ده‌ستی پێکردووه که تایبه‌ته به دانوستاندن له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیه مشت و مڕ له‌سه‌ره‌که‌ی ئێران.
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی وڵاتی میسر ده‌ستیپێکرد و وه‌ک چاو‌دێر ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن لره‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ململانێیه‌کی گه‌وره له نێوان هێزه سیکیولاره‌کان و هێزه ئیسلامیه‌کاندا ده‌بینرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که کۆبوونه‌وه‌کانی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراق به‌رده‌وامن بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسی وڵاته‌که، به‌ڵام لێدوانه جیاوازه‌کانی لایه‌نه‌کان گرفت و نیگه‌رانی لای عێراقیه‌کان دروستکردووه.
چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به هێرشی هێزه‌کانی حکومه‌ت به لایه‌نی که‌م 25 که‌س کوژراون که زۆربه‌یان له دیمه‌شق و حومس و ده‌رعا بوون
کۆمه‌ڵێـک وڵات به‌ڵێنیان داوه به به‌های 4 ملیار دۆلار کۆمه‌کی یه‌مه‌ن بکه‌ن تاوه‌کو بتوانێت گه‌شه به ئابوریـیه‌که‌ی بدات و به‌هێزبێت له به‌رامبه‌ر میلیتانه ئیسلامیـیه‌کاندا
زیاتر له 50 ملیۆن هاوڵاتی میسری ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه به‌ره‌و بنکه‌کانی ده‌نگدان بچن و سه‌رۆکێـک بۆ وڵاته‌که‌یان هه‌ڵبژێرن
رۆژنامەوان و چالاکی کاروباری ژنان شلیر باپیری لە هەڤپەێڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت ئه‌وی من ئاگادارم هۆکاره‌کانی له ڕاگه‌ێندراوێکدا که خۆیان ئاماژه‌یان پێ دابوو سێ خاڵ بوو، یه‌کێکیان گوایه ئه‌وان به پێ ئه‌ندازه‌ی رێکخراوه‌کانیان و هه‌ر وه‌ها ژماره‌یه‌کی زۆریان نه‌یانتوانیوه ئه‌و ژماره کورسیه پێو‌یسته‌یان پێ بده‌ن که به‌شدار بن له کۆنفرانس ، دوه‌م ئاگادار نه‌بون له ووتاری گشتی کۆنفرانسه‌که که ئایا به چ شێوه‌یه‌ک پێشکه‌ش ده‌کرێت و چۆن کراوه وه سیه‌مینیان نه‌بونی ووتاری هه‌ر کام له‌و رێکخراوانه
کۆمه‌ڵی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوری بنکه له به‌ریتانیا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه گوتی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له گه‌ڕه‌کی قابون ڕوویداوه که ناوه‌ندی چه‌ند خۆپـیشـاندانێـکی دژی به سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د بووه
کاربه‌ده‌سـتانی یه‌مه‌ن ده‌ڵێن له میانه‌ی نمایشێـکی له‌شـکریدا که‌سێـکی خۆکوژ به جلوبه‌رگی له‌شـکریـیه‌وه له نێوه‌ندی کۆمه‌ڵێـک سه‌ربازدا خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه و به لایه‌نی که‌م 96 که‌سی کوشـتووه