ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێـکه‌وتی 11 ی نۆی سـاڵی 2001 کۆمه‌ڵێـکی 19 که‌سی توانیـیان 4 فڕۆکه‌ی گه‌وره‌ی نه‌فه‌رهه‌ڵـگر به سه‌رنشینه‌کانیـیه‌وه بڕفێنن و ئاڕاسته‌ی فڕینه‌کانیان بگۆڕن و دوو له‌و فڕۆکانه‌یان کێشـا به هه‌ردوو باڵه‌خانه به‌رزه‌که‌ی ناوه‌ندی بازرگانی جیهانی له نیویۆرک و فڕۆکه‌یه‌کی دیکه‌یان کێشـا به وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ئه‌وه‌ی به په‌نتاگۆن ناسراوه، به‌ڵام یه‌ک له فڕۆکه‌کان که‌وته خوارێ به‌ر له‌وه‌ی بتوانن بیکێشن به ئامانجه‌که‌یان.
ئه‌م هێرشانه بوونه مایه‌ی کوژرانی نزیکه‌ی 3 هه‌زار که‌س و برینداربوونی به هه‌زارانی دیکه. هه‌روه‌ها زیانێـکی ماڵی گه‌وره‌یان لێـکه‌وته‌وه.
له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆکی ئه‌و ده‌مه‌ی ئه‌مه‌ریکا جۆرج ده‌بلیو بوش له لێـدوانێـکدا له پاش هێرشه‌کان گوتی ئه‌مانه هێرشێـکی ئاسایی له دژی ئه‌مه‌ریکا نین، به‌ڵـکو ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕێـکه.
لێـکۆڵینه‌وه‌کان نیشـانیان دا هێرشه‌کان کاری تێرۆریستی ڕێـکخراوی ئه‌لقاعیده بنکه له ئه‌فغانسـتان بوون. دوابه‌دوایدا شه‌ڕی دژه تێرۆر ده‌سـتیپـێـکرد و چه‌ند مانگێـگی نه‌برد کۆتای به حوکمی تاڵیبان و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌لقاعیده له ئه‌فغانستـاندا هات، به‌ڵام ئه‌و شه‌ڕه هێشـتا هه‌ر به‌رده‌وامه و ئاسه‌واره‌کانیشی به‌سه‌ر سه‌رانسه‌ری جیهاندا دیاره.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا یادی 10 ساڵه‌ی هێرشه تێرۆرستیه‌کانی 11ی سێپته‌مبه‌ر ده‌کاته‌وه که بوونه هۆی گیان‌له‌ده‌ستدانی 3 هه‌زار که‌س و وا بۆ ما‌وه‌ی 10 سـاڵه وڵاته‌که له جه‌نگدایه
له‌و ده‌مه‌ی جیهان له کاتژمێری 8:46 خوله‌کی به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی 11 ی سێپته‌مبه‌ری سـاڵی 2001 دا گۆڕا، هیچ که‌سێـک له‌و ده‌مه‌دا هه‌ستی به‌و گۆڕانه نه‌ده‌کرد
خه‌ڵکی سه‌رتانسه‌ری جیهان به خه‌مباریه‌وه یادی 10هه‌مین ساڵیادی هێرشه تێرۆریستیه‌کانی11 ی سـێپته‌مبه‌ری 2001 بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریکا ده‌که‌نه‌وه که له ئاکام له ڕۆژێکدا 3000 که‌س کوژران.
کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکا باری ئاسایشیان توند گرتووه له نیویۆرک و واشنتن ، له کاتێک کاربه‌ده‌ستان له شیانی هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی تێرۆریستی ده‌کۆڵنه‌وه که هاوکاته له‌گه‌ڵ ساڵیادی هێرشه تێرۆریستیه‌کانی 11 ی سێپته‌مبه‌ر.
سه‌رۆک ئۆباما و میشێل ئۆبامای خانمی یه‌که‌می وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه به‌شـداری له‌و 3 مه‌راسیمه تایبه‌ته‌دا ده‌که‌ن که له‌و شوێنانه‌دا ده‌کرێن هێرشه‌کانی 11 ی سـێپته‌مبه‌ریان تیادا ڕوودا.
ڕۆژێک به‌ر له تێپه‌ڕبوونی 10 ساڵ به‌سه‌ر کاره‌ساته‌که‌ی 11ی سپته‌مبه‌ری 2001 سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ستایشی ئه‌و که‌سانه‌ی کرد له‌و ڕۆژه‌دا گیانیان له‌ده‌ست دا، ئه‌و که‌سانه‌ی که هه‌وڵی ڕزگار کردنی ژیانی ئه‌وانیان دا و هه‌روها ئه‌ندامانی له‌شکری وڵاته‌که‌ش.
ده ساڵ به‌سه‌ر هێرشه تێرۆرکاریه‌کانی یازده‌ی سه‌پتێمبه‌ردا تێپه‌ڕ ده‌بێت ، ئایا ئێستا چ جۆره خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ ئه‌و هێرشانه ده‌کرێت؟
هێشتاش کاریگه‌ریه‌کانی هێرشه تێرۆرکاریه‌کانی 11 ی سه‌پتێمبه‌ر هه‌ر ماون، هه‌رچه‌نده ده ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و هێرشه خوێناویاندا تێپه‌ڕ ده‌بێت که کرانه سه‌ر وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا.
10ساڵ تێپه‌ڕ بوو به‌سه‌ر هێرشه تێرۆرکارییه‌کانی 11 ی سپته‌مبه‌ر بۆ سه‌ر وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هێشتا جیهان سه‌رنج ده‌داته په‌یوه‌ندی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ جیهانی موسوڵماناندا.
تاڵیبان زۆر به توندی ڕه‌خنه‌ی له ئه‌مه‌ریکا گرت و داگیر کردنی ئه‌فغانستانی به‌ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا وه‌ک په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌شی هه‌میشه‌یی به نێوچه‌وانی دیموکراسی ڕۆژئاواوه له‌قه‌ڵم دا.
ئه‌م یه‌کشه‌ممه‌یه ڕێـکه‌وتی 11 ی مانگی نۆی، ده‌هه‌مین سـاڵیادی هێرشه‌کانی 11 ی سـێپته‌مبه‌ره ئه‌وه‌ی له سـاڵی 2001 دا کرانه سه‌ر نیویۆرک و وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا
هه‌روادێ و له ده‌یه‌مین ساڵیادی هێرشه تێرۆرکاریه‌کانی یازده‌ی سه‌پتێمبه‌ر نزیک ده‌بینه‌وه که کرانه سه‌ر وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا.
له‌م وێنانه‌ی خواروه هه‌ردوو باڵه‌خانه به‌رزه‌که‌ی ئه‌و ده‌مه‌ی شـاری نیویۆرک ده‌بینرێت که چۆن له ئاکامی هێرشه‌کان گڕیان لێبه‌رز ده‌بووه‌وه و پاشـان هه‌ره‌سیان هێنا
هه‌ر پاش هێرشه‌کانی 11 ی سێپته‌مبه‌ری سـاڵی 2001 ، وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌کانی له ناتۆ جه‌نگیان له دژی ده‌سه‌ڵاتی تاڵیبان و ئه‌لقاعیده له ئه‌فغانسـتان ڕاگه‌یاند
دکتۆر ئازاد ده‌ڵێت بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵی کوشتنی بن لادن که‌مێک ئارامی ڕه‌وانی لای خه‌ڵکی ئه‌مه‌ریکا سازکردۆته‌وه به‌ڵام ئه‌مه‌ریکا ده‌بێت زیاتر بایه‌خ به مه‌سه‌له‌ی کاریگه‌رێتی ڕه‌وانی ئه‌و کاره‌ساته بدات
دکتۆر کرمانج ده‌ڵێت کوشتنی بن لادن گورزێکی گه‌وره‌ی سایکۆلۆژی بوو به پێکهاته‌ی قاعیده که‌وت چونکه بن لادن وه‌کو سه‌رۆکێکی ڕوحانی و وه‌کو عه‌قلێکی ستراتیژی و سه‌رچاوه‌ی مادیش بوو بۆ ئه‌و کۆمه‌ڵه
راپـۆرتێکی نوێ ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌دات که دوای نزیکه‌ی 10 ساڵ له هێرشه تیرۆریستیـیه‌کان، وڵات هێشتا به هێندی پێویست سه‌لامه‌ت و پارێزراو نیـیه
To view this site, you need to have Flash Player 9.0.115 or later installed. Click here to get the latest Flash player.