وێنه‌ی: VOA
به‌هۆی ڕووداوه ناوخۆییه‌کانی تورکیاوه ژینگه‌یه‌کی گومان کردن دروست بووه سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له تورکیادا، هه‌رچه‌نده ئانکه‌ره جه‌خت له پڕۆژه‌که‌ی خۆی ده‌کاته‌وه بۆ دیموکراسی زیاتر له وڵاته‌که‌دا و هه‌روه‌هاش بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له تورکیادا
درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که
|
گوێـبگره
کانی غووڵام سه‌رۆکی تۆڕی زانیای ئه‌مریکی – کوردی American – Kurdish Information Network(AKIN) له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت چه‌ند شتێک هه‌یه کاتێک ئوباما هاته سه‌ر کار ئه‌و شه‌ڕه‌ی که هه‌بوو به دڵی نه‌بوو و ئه‌ێویست ئه‌مریکا له عێراق و ئێران ده‌ربچێت و هه‌ر وه‌ها باری به‌دی ئابوری ئه‌مریکا، له لایه‌کی تره‌وه له‌وانه ئه‌مه بۆ کورد باش بێت
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا به‌رنامه‌ڕیژی نه‌کراوه بۆ زه‌مینه‌ی کۆنگره نیشتیمانیه چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌ی لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراق، به‌ڵام هه‌ندێک له په‌رله‌مانتاران جه‌خت له بوونی ئه‌جه‌ندای ده‌ره‌کی ده‌که‌نه‌وه وه‌ک ڕێگه گرتن له سه‌رکه‌وتنی ئه‌و کۆنگره‌یه و ده‌ڵێن هه‌وڵ له ئارادان بۆ ئاڕاسته کردنی سه‌رکرده‌کانی لایه‌نه‌کان.
له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی ڕابردوودا، تورکیا و عێراق که‌وتونه‌ته یه‌ک گوناهبارکردن به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه سیاسیه‌ی باڵی به‌سه‌ر عێراقدا کێشاوه.
سه‌رۆک ئۆباما سێهه‌م وتاری خۆی بۆ سه‌رانسه‌ری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا پێشکه‌ش کرد که به (State of the Union) ناسراوه
بڕیاره‌که ده‌ڵێت هه‌ر که‌سێـک بڵێت ئه‌و ئه‌رمه‌نانه‌ی به ده‌سـتی تورکه عوسـمانیـیه‌کان کوژراون جینۆساید نه‌بووه، ئه‌وا 60 هه‌زار دۆلاری پـێده‌بژێردرێت و نزیکه‌ی سـاڵێـکیش زیندانی ده‌کرێت
وا نزیکه‌ی مانگێـکه به‌سه‌ر ڕووداوه‌که‌ی ناوچه‌ی شرنه‌خ تێپه‌ڕ ده‌بێت، ئه‌وه‌ی فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی تورکیا 34 گوندنشینی ئه‌و ناوچه‌یه‌یان کوشت. هێشـتا به‌رده‌وام خه‌ڵـکی ده‌چنه سه‌ردانی گۆڕه‌کان
له‌و ده‌مه‌ی له جیهانی عه‌ره‌بیدا ڕه‌وشی سیاسی گه‌رماوگه‌رمێتی و له وڵاتێکه‌وه به‌ره‌و وڵاتێکی تر ته‌شه‌نه‌ی کردووه، دوو وڵاتانی نا عه‌ره‌بی پێشبڕکێ ده‌که‌ن بۆ وه‌رگرتنی ڕۆڵی ڕێبه‌را‌یه‌تی له ناوچه‌که‌دا. ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی هێناوه‌ته ئاراوه له مه‌ترسی ده‌ستێوه‌ردانێکی قوڵتر له کاروباری ناوخۆی وڵاتان و ئاڵۆزبوونی ڕه‌وشه‌که له بری چاره‌سه‌رکردنی.
عه‌لی خزری نوێنه‌ری کانونی به‌رگری له مافی مرۆڤی ئێرانی له تورکیا له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت باری په‌نابه‌رانی ئێرانی وه به تاێبه‌تی کورده‌کان له تورکیا له رووی ئابوریه‌وه زۆر به‌د و ناخۆشه چونکه به پێ یاسای تورکیا دیاره په‌نابه‌ران مافی کارکردنیان نییه لێره وه ته‌نها چاوه‌ڕوانیان بۆ ده‌مینێته‌وه، به‌ڵام سه‌ره رای ئه‌وه‌ش له هه‌ندی شوێن کار ده‌که‌ن به‌ڵام ئه‌و کاره‌ش موسوگه‌ر نییه
داگایه‌کی تورکیا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 31 که‌سی تاوانبارکردووه به‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـیان به پارتی کرێـکارانی کوردسـتانه‌وه هه‌یه
سولین هاجه‌دۆر نووسه‌ر و پاریزه‌ر له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌مه یه‌کمین جار نییه ده‌وڵه‌تی تورکیا کوردان ده‌گرێت و بن چاڤ ده‌کات، ئه‌مه هه‌وڵدانێکه بۆ ترساندنی کورده‌کان، نه‌ک هه‌ر ئه‌وه به‌ڵکۆ ئێستاکه 10،317 منال له زینداندا هه‌یه.
کۆنفڕانسێک له باره‌گای ئه‌منستی ئینترناسیۆناڵ له له‌نده‌ن له دژی به‌رده‌باران و له سێداره‌دان ئه‌مرۆ 14/1 به‌رێوه چوو که کۆمه‌ڵیک له چالاکوانان، رێکخراوه و په‌رله‌مانتاران تێدا به‌شداریان کرد. خانم چیمه‌ن ره‌حیمی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له وت‌و وێژێکی ڕاسته‌و خۆدا ده‌ڵێت که‌سانێک له وڵاتی جۆرا و جۆره‌وه به تاێبه‌ت ژنانی کورد له وڵاتانی تورکیا، ئێران و عێراق
نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق به زمانێکی توند ڕه‌خنه له هه‌ڵوێسته‌کانی تورکیا ده‌گرێت به‌رامبه‌ر قه‌یرانی سیاسی عێراق و به ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری ناوخۆی عێراقدا ناودێری ده‌کات.
له میانه‌ی شاڵاوێـکی سه‌رانسه‌ری له تورکیا هێزه‌کانی حکومه‌تی ئه‌و وڵاته به لای که‌م 33 که‌سیان ده‌سـگیرکردووه به تۆمه‌تی پـشـتیوانیکردن له پارتی کرێکارانی کوردسـتان
قه‌یرانی سیاسی و ئاسایشی سوریا به‌رده‌وامه و له‌گه‌ڵ هه‌موو ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کانی وڵاته‌که، هێزه ئاسایشیه‌کانی حکومه‌تی سوریا ده‌یان که‌س ده‌کوژن و چه‌ندانی تریش ده‌ستگیر ده‌که‌ن. ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه وه‌ک چاودێران باسی ده‌که‌ن نه‌بوونی کارنامه‌یه‌که له لایه‌ن ئۆپزسیۆنی سوریا وه‌ک ئاماده‌کا‌ریه‌ک بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێکی ئاڵوگۆڕ له وڵاته‌که‌دا.