وێنه‌ی: AP
کۆبوونه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌گه‌ڵ هه‌ر پێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ئه‌ڵمانیا له به‌غدا ده‌ستی پێکردووه که تایبه‌ته به دانوستاندن له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیه مشت و مڕ له‌سه‌ره‌که‌ی ئێران.
درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که
|
گوێـبگره
کاربه‌ده‌سـتانی پاکسـتان ده‌ڵێن ئه‌و دکتۆره‌ی یارمه‌تی ئه‌مه‌ریکای دا له دۆزینه‌وه‌ی ئوسامه بن لادن، حوکمی 33 سـاڵ زیندانی دراوه به تاوانی خیانه‌تکردن
رۆژنامەوان و چالاکی کاروباری ژنان شلیر باپیری لە هەڤپەێڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت ئه‌وی من ئاگادارم هۆکاره‌کانی له ڕاگه‌ێندراوێکدا که خۆیان ئاماژه‌یان پێ دابوو سێ خاڵ بوو، یه‌کێکیان گوایه ئه‌وان به پێ ئه‌ندازه‌ی رێکخراوه‌کانیان و هه‌ر وه‌ها ژماره‌یه‌کی زۆریان نه‌یانتوانیوه ئه‌و ژماره کورسیه پێو‌یسته‌یان پێ بده‌ن که به‌شدار بن له کۆنفرانس ، دوه‌م ئاگادار نه‌بون له ووتاری گشتی کۆنفرانسه‌که که ئایا به چ شێوه‌یه‌ک پێشکه‌ش ده‌کرێت و چۆن کراوه وه سیه‌مینیان نه‌بونی ووتاری هه‌ر کام له‌و رێکخراوانه
موشه‌کێـک که له لایه‌ن کۆمپانیایه‌کی که‌رتی تایبه‌ته‌وه دیزاین و دروسـتکراوه بۆ گه‌یاندنی که‌پـسولێـک بۆ بنکه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی واڵایی ئاسـمانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به سه‌رکه‌وتووانه هه‌ڵدرا
پـۆلیس له شاری شیکاگۆ به لای که‌م 45 خۆپێشانده‌ریان ده‌ستگیرکردووه پاش پێکدادان له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستاندا له ده‌ره‌وه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی ناتۆ
خه‌بات ابنعه‌باسی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌رێکا ده‌ڵێت IEEE MICROWAVE THEORY & TECHNIQUES SOCIETY ئه‌م جۆره خه‌ڵاته له لایه‌ن ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌وه دانراوه بۆ سه‌رنج ڕاکێشانی خوێندکاران به‌ره‌و لای خویان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕشته‌یه‌کی ئه‌وه‌نده سه‌خته که‌م خوێندکار رووێ لێ ده‌کات.
شه‌ماڵ به‌شیری له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌رێکا ده‌ڵێت له ڕاستیدا ئه‌م سه‌ردانه‌مان چه‌ندین ئامانجی هه‌بوو، ئامانجی یه‌کم ئه‌وه‌بو له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین که ئێمه گه‌واهی کۆمه‌ڵێک گۆڕانکارین وه ئه‌و گۆڕانگاریانه ڕۆژ به ڕۆژ زۆرتر کێشه‌ی کورد به خۆیه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و کێشه‌ی کورد له خۆ ده‌گرێ بتوانین له هه‌مو کۆر و کۆبونه‌وه‌یه‌ک که ووتارێکی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بێت و یارمه‌تی ده‌ر بێت بۆ یه‌کڕێزی لایه‌نه‌کانی کوردی، ئێمه بریارمان داوه له هه‌مو ئه‌و کۆڕ‌و کۆبونه‌وانه‌دا ئه‌رک و ڕۆڵ و به‌رپه‌رسیاره‌تی خۆمان ببینین
چالاکوانی چینی چێن گوانگچێن که له وڵاته‌که‌ی دژ به زۆر له‌باربردنی منداڵ ده‌وه‌سـتایه‌وه، گه‌یشته وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا
کاربه‌ده‌ستان له زیاتر له 50 وڵاتی جیهانه‌وه له شاری شیکاگۆ له‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌دا ده‌ست ده‌که‌ن به کۆبوونه‌وه دوو ڕۆژیه لوتکه‌یـیه‌که‌ی ناتۆ بۆ وتووێژکردن له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌نددار به ئاینده‌ی هاوپه‌یمانێتی ناتۆوه.
شاخه‌وان شوڕش وته‌بێژی فیرمی کۆنگره‌که له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت به‌راستی به‌ر که هه‌ر شتێک کۆنگره‌ی ئه‌مساڵ به خۆداچونه‌وه‌یه‌کی فیرمیانه‌یه له کاره‌کانی ساڵ و دوو ساڵی رابوردوو و هه‌ر وه‌ها شێوه‌ی کاره‌کان چۆن بوه و چۆن ده‌توانین کاری چاکتر بکه‌ێن، هه‌له‌کان چی بوون، تێبینیه‌کانمان چین و پێشنیاره‌کان چین ئه‌وه بۆ نمونه به‌شێکه له به‌رنامه‌ی کاری کۆنگره کاریان بۆ بکات
گه‌وره کاربه‌ده‌ستی ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه سه‌ردانی تاران ده‌کات به مه‌به‌ستی وتووێژکردن له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی‌دا له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیه مشت و مڕ له‌سه‌ره‌که‌ی ئێران.
سه‌عید سه‌نندجی ئه‌ندامی رێکخراوه‌ی مافه‌کانی مرۆڤی کورد له ئه‌وروپا له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت سێ رۆژ له‌مه‌و پێش زانرا که ئه‌و دوو زیندانیه سیاسیه کورده له گرتوخانه‌ی ته‌برێز به مه‌به‌ستی نیشاندانی بێزاری خۆیان به‌رامبه‌ر به سۆکایه‌تی و گوشاری به‌رپرسانی زیندان مانیان له خواردن گرتوه
ڕێبه‌رانی وڵاتانی ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه هه‌شت وڵاته پـیشه‌سـازیـیه‌که‌ی جیهان که به G-8 ناسراون ئه‌مڕۆ شه‌ممه و له دووه‌م ڕۆژی کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی سـاڵانه‌ی ئابوریان سه‌نگیـیان خسته سه‌ر ئابوری
له‌گه‌ڵ ته‌واوی هه‌وڵه‌کانی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی و هاوکاتی سه‌پاندنی سزای جۆراو جۆر له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و یه‌کێتی ئه‌وروپاوه بۆسه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران، به‌ڵام هێشتاش تاران به‌رده‌وامه له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌کانی خۆی بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم که ڕۆژئاوا به گومانه له‌وه‌ی ئێران به نهێنی هه‌وڵی دروستکردنی چه‌کی ناو‌کی بدات.
له‌گه‌ڵ ڕه‌وشی سوریادا و ئه‌و داوایانه‌ی له لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆنی سوریا ده‌کرێن به‌ڵام هێشتا ئۆپۆزسیۆنه‌کانی سوریا نه‌یانتوانیوه زه‌مینه‌یه‌کی هاوبه‌شی کارکردن بۆ خۆیان ببیننه‌وه تا بتوانن وه‌ک هێزێکی ئۆپزسیۆنی ڕێکلخراو و یه‌کڕیز ڕووبه‌ڕووی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د ببنه‌وه.