وێنه‌ی: Reuters
ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ له سوریا و کۆمیته خۆجێـیـیه‌کانی ئه‌نجومه‌نی ڕێکخستن له ناوه‌وه ده‌ڵێن شه‌ڕه‌کانی نێوان سه‌ربازه‌کانی حکومه‌ت و سه‌رهه‌ڵداوان زوویه‌کی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له ناوچه‌ی که‌فر سوسه ڕوویانداوه
درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که
له‌گه‌ڵ ته‌واوی هه‌وڵه‌کانی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی و هاوکاتی سه‌پاندنی سزای جۆراو جۆر له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و یه‌کێتی ئه‌وروپاوه بۆسه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران، به‌ڵام هێشتاش تاران به‌رده‌وامه له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌کانی خۆی بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم که ڕۆژئاوا به گومانه له‌وه‌ی ئێران به نهێنی هه‌وڵی دروستکردنی چه‌کی ناو‌کی بدات.
له‌گه‌ڵ ڕه‌وشی سوریادا و ئه‌و داوایانه‌ی له لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆنی سوریا ده‌کرێن به‌ڵام هێشتا ئۆپۆزسیۆنه‌کانی سوریا نه‌یانتوانیوه زه‌مینه‌یه‌کی هاوبه‌شی کارکردن بۆ خۆیان ببیننه‌وه تا بتوانن وه‌ک هێزێکی ئۆپزسیۆنی ڕێکلخراو و یه‌کڕیز ڕووبه‌ڕووی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د ببنه‌وه.
ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ی له دوا ساتدا هاته ئاراوه، کۆتایی به‌و مشت و مڕه هێنا که له‌سه‌ر به‌شداری کردنی گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی یه‌کێتی ئه‌وروپا هه‌بوو له کۆبوونه‌وه لوتکه‌ییه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی ناتۆ له شیکاگۆ.
چالاکوانانی سوریایی ده‌ڵێن سه‌رهه‌ڵداوان 23 سه‌ربازی سه‌ر به حکومه‌تی وڵاته‌که‌یان کوشتوه له پێکدادانێکدا له نزیک شاری حومس. ئه‌م ڕووداوه‌ش به خوێناوی ترین ڕۆژی سه‌رهه‌ڵدانی سوریا داده‌نرێت له ماوه‌ی ئه‌م 14 مانگه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی سوریادا.
هه‌روادێ و نیگه‌رانیه‌کان له زیادبووندان به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی که جیهادیه‌کان سوود له پشێوی و نائارامی و ناجێگیری سیاسی و ئاسایشی سوریا ببینن هه‌وڵی دزه‌کردن بده‌ن بۆ ناو سه‌رهه‌ڵدانی سوریا.
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی هێرشه بۆمبیه‌کان له سوریادا هه‌روادێ و نیگه‌رانیه‌کان له زیاد بووندان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی تێرۆریستانی ئه‌لقاعیده سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لی سوریا به ڕێڕه‌وێکی ترسناکدا به‌رن له‌و قه‌یرانه‌ی هه‌زاران که‌سی تیادا کوژراون.
هاوکاتی به‌رده‌وامی توندوتیژیه‌کان له سوریادا شاندێکی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کورده‌کانی سوریا له واشنتۆنی پایته‌ختی ئه‌مریکان و له‌گه‌ڵ گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریکادا کۆبوونه‌وه‌یان کردووه.
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی توندوتیژیه‌کانی سوریادا زۆرێک له سیاسه‌تمه‌داران له‌و بڕوایه‌دان پێویسته قه‌یرانی سوریا چاره‌سه‌ریه‌کی دیپلۆماسیانه‌ی بۆ بکرێت و هه‌ردوو لایه‌نی حکومه‌ت و ئۆپزسیۆنیش له‌سه‌ر مێزی دانوستاندان به دیالۆگ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سیاسی و ئاسایشی ولاته‌که‌یان بکه‌ن.
شه‌ڕیکی قورس له نێوان سه‌رهه‌ڵداوان و هێزه سه‌ربازیه‌کانی حکومه‌تی سوریادا ڕوویداوه له پایته‌ختی هه‌رێمێکی به‌رهه‌م هێنی نه‌وتدا له سوریا.
ئه‌و ژماره که‌مه‌ی چاودێرانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که له سوریان له هه‌وڵدان بۆ زێره‌ڤانی کردنی قه‌یرانێکی ئێجگار گه‌وره.
ته‌قینه‌وه‌کان دیمه‌شق پایته‌ختی سوریا ده‌هه‌ژێنن و به‌لانی که‌م ده‌که‌سیش کوژراون له‌و ته‌قینه‌وانه‌ی ڕۆژی هه‌ینیدا هاوکاتی هه‌روادێ و زۆربوونی ناڕه‌زایی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌رامبه‌ر وابه‌سته نه‌بوونی سوریا به ئاگربه‌سته‌وه.
هه‌روادێ و گۆڕانکاری له هه‌ڵوێستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا په‌ره ده‌سه‌نێت به‌رامبه‌ر ڕه‌وشی سوریا و توندوتیژیه‌کانی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د دژ به گه‌لی سوریا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا حکومه‌تی سوریا وابه‌سته‌یی خۆی به ئاگربه‌سته‌وه ڕاگه‌یاندووه ، به‌ڵام تۆپبارانکردنه‌کان و هێرشه‌کانی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوو نیشان ده‌ده‌ن ئاگربه‌سته‌که له مه‌ترسیدایه.
په‌نتاگۆن له ڕۆژی دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند واپێده‌چێت تۆڕی ملیتانی حه‌قانی بنکه له پاکستان ده‌ستی له هێرشه ڕێکخراوه‌کانی سه‌رانسه‌ری ئه‌فغانستاندا هه‌بوبێت. له‌و هێرشانه‌دا چوار که‌سی مه‌ده‌نی و 11 که‌سی هێزی ئاسایشی ئه‌فغانی و 36 له یاخیبووان کوژران.