کاربه‌ده‌سـتانی ئیسرائیلی ده‌ڵێن میلیشـیاکانی فه‌ڵه‌سـتینی له که‌رتی غه‌ززه موشهکێـکیان ئاڕاسته‌ی باشوری ئیسرائیل کردووه و له ئاکامدا پـیاوێـک کوژراوه، ئه‌مه‌ش یه‌که‌مین کوژرانه له‌و ده‌مه‌وه‌ی ئیسرائیل له مانگی یه‌کی سـاڵی 2009 وه کۆتایی به هێرشه‌که‌ی بۆ سه‌ر که‌رتی غه‌ززه هێنا.
له‌و باره‌یه‌وه پـۆلیسی ئیسرائیلی ده‌ڵێت موشه‌که‌که داویه‌تی له ناوچه‌یه‌کی دانیشـتوانی کشتوکاڵی ئیسرائیلی له نزیک سـنووری غه‌ززه و کرێـکارێـکی کشـتوکاڵی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک تایلاندی کوشـتووه.
هێرشه‌که له‌و ده‌مه‌دایه که کاثرین ئاشتن سه‌رۆکی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا سه‌رگه‌رمی سه‌ردانێـکی کورت بوو بۆ که‌رتی غه‌ززه، ئه‌مه‌ش وه‌ک سه‌ردانێـک بۆ هه‌رێمه‌که و بۆ مه‌به‌سـتی پـشـتگیریـیه له هه‌وڵه‌کانی ئاشـتی.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه گروپی میلیشـیایه‌کی قه‌واره بچووک به ناوی ئه‌نسار ئهلسووننه به‌رپـرسـیارێـتی ئه‌نجامدانی هێرشه موشه‌کیـیه‌که‌ی ڕاگه‌یاندووه.
له‌شـکری ئیسرائیلی هێرشێـکی سێ هه‌فته‌یی کرده سه‌ر میلیشـیاکانی حه‌ماس، ئه‌وانه‌ی له مانگی دوازده‌ی سـاڵی 2008 وه هه‌تا مانگی یه‌کی سـاڵی 2009 حوکمڕانی که‌رتی غه‌ززه ده‌که‌ن.
مه‌به‌ست له هێرشه‌که‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر که‌رتی غه‌ززه له پـێناو کۆتایی هێنان به چه‌ندان سـاڵان له تۆپـبارانی باشوری ئیسرائیل بوو له لایه‌ن میلیشـیاکانی غه‌ززه‌وه.

