وێنه‌ی: ASSOCIATED PRESS
ڕێـکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان FAO ده‌ڵێت نزخی خۆراک له ماوه‌ی ئه‌م دوو مانگه‌دا نزیکه‌ی 2% زیادیکردووه
درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که
سه‌رچاوه هه‌واڵگریـیه‌کانی پاکسـتان ده‌ڵێن به هێرشی فڕۆکه‌یه‌کی بێ فڕۆکه‌وانی ئه‌مه‌ریکایی له باکوری ڕۆژئاوای پاکسـتان گه‌وره میلیتانێـکی سه‌ر به ئه‌لقاعیده کوژراوه
ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراق داوای لێسه‌ندنه‌وه‌ی په‌ناپارێزی په‌رله‌مانتاری ده‌کات له ده‌مڕاستی لیستی ئه‌لعێراقیه له ده‌مێکدا ئاماده‌کاریه‌کان ده‌کرێن بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سیاسی عێراق
ژماره‌یه‌ک له لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆنی ئێرانی و که‌سایه‌تی ئێرانی به‌شدارییان له کۆنفرانسێکی تایبه‌تدا کردووه سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ئێران له وڵاتی سوید. ئه‌م کۆنفرانسه نێوه‌ندی ئۆڵف پاڵمه ڕێکیخستبوو له‌ژێر دروشمی " یه‌کێتی بۆ دیموکراسی له ئێران".
به‌هۆی ڕووداوه ناوخۆییه‌کانی تورکیاوه ژینگه‌یه‌کی گومان کردن دروست بووه سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له تورکیادا، هه‌رچه‌نده ئانکه‌ره جه‌خت له پڕۆژه‌که‌ی خۆی ده‌کاته‌وه بۆ دیموکراسی زیاتر له وڵاته‌که‌دا و هه‌روه‌هاش بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له تورکیادا
پاش ئه‌وه‌ی ڕوسیا و چین ڤیتۆی به‌رنوسی بڕیاره‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیان ڤیتۆ کرد که تایبه‌ت بوو به سوریا، کاردانه‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی به دوای خۆیدا هێنا و هه‌ندێک له شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی ده‌ڵێن مۆسکۆ و بێژینگ باجی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان ده‌ده‌نه‌وه به‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی ئیدانه‌کردنێکی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌بنه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ئۆتۆمبیلێـکی پـڕ له ته‌قه‌مه‌نی له به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پـۆلیسی شـاری قه‌نده‌هاری ئه‌فغانسـتان ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا 9 که‌س کوژراون و 19 که‌سی دیکه برینداربوون
بێجگه له ڕوسیا و چین هه‌ر 13 ئه‌ندامه‌که‌ی تری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌نگی ئه‌رێنیان دا به‌و به‌رنوسه‌ی ئه‌نجومه‌ن بۆ سه‌رزه‌نشت کردنی حکومه‌تی سوریا له‌سه‌ر ئه‌و توندوتیژیانه‌ی که دژی گه‌لی خۆی به‌کاری ده‌هێنێت.
سه‌رۆک ئۆباما ڕاگه‌یاندنێکی نوسراوی داوه له‌سه‌ر سوریا له پاش ئه‌و کوشتاره‌ی ڕۆژی هه‌ینی له شاری حومس کرا به ده‌ستی هێزه سه‌ربازیه‌کانی حکومه‌تی سوریا.
بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌رۆک وه‌زیری پاکسـتان به‌ره‌و قه‌ته‌ر بڕوات به مه‌به‌سـتی تاووتوێکردنی ڕێگه‌چاره‌کان بۆ چۆنێتی به‌دیهێنانی ئاشتی له ئه‌فغانسـتاندا
هه‌روادێ و ڕه‌وشی سوریا ڕوو له ئاڵۆزی زیاتره و له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییش ئه‌م وڵاته عه‌ره‌بیه هه‌روادێ و له په‌راوێز ده‌نرێت. به‌ڵام ڕوسیا که یه‌کێکه له ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت هه‌رگیز ڕێ نادات بڕیارێکی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له لیبا بدرێت به‌سه‌ر سوریادا.
دوابه‌دوای کۆبونه‌وه‌که‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سه‌رکرده‌کانی لیستی ئه‌لعێراقیه ، بڕیار درا نوێنه‌رانیان بگه‌ڕێنه‌وه هۆڵی په‌رله‌مان و له‌وێ درێژه بده‌ن به‌و هه‌وڵانه‌ی وه‌ک ده‌ڵێن بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانیانه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی یاسای نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراقدا.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به فه‌رمی هه‌واڵی کۆتایی هاتنی برسێتی له سۆماڵ راگه‌یاند، به‌ڵام هاوکات هوشیاری ده‌دات که یه‌ک له‌سه‌ر سێی دانیشتوانه‌که‌ی هێشتا هه‌ر پـێویستیان به کۆمه‌کی خۆراک هه‌یه
وه‌زیرانی به‌رگری ناتۆ له ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له برۆکسل کۆبوونه‌ته‌وه بۆ دانوسـتاندن سه‌باره‌ت به شیانی گۆڕانکاری به‌سه‌ر سـتراتیژیـیه‌تی هاوپه‌یمانیـیه‌که‌یان له ئه‌فغانسـتاندا
ڕاپـۆرتێـکی دزه‌کراو که گوایه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی له ئه‌فغانسـتان ده‌رچووه، پاکسـتان تۆمه‌تبارده‌کات که به شێوه‌یه‌کی نهێنی کۆمه‌کی تاڵیبانی کردبێت